
مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق هاوتای مووچەی وەزیرەکان دەکرێت و مانگانە لە 10 ملیۆنەوە دەبێتە 20 ملیۆن دینار.
باسک نێت
بەگوێرەى بەڵگەنامەیەک، لە دانیشتنی ژمارە 7ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/8/2024 دەرچووە، دەنگ لەسەر زیادکردنی مووچە و دەرماڵەی ئەندامانی پەرلەمان دراوە، مووچەکانیان یەکسانکراوە بە مووچە و دەرماڵەی وەزیرەکانی حکومەت و ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە..
بەپێی یەکێک لە بڕگەکانی یاساکە، زیادکردنی دەرماڵەی مەترسیی سەرجەم فەرمانبەرانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە بە ڕێژەی 30%ـی مووچەی بنەڕەتییان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە