
شاندێکی هەرێم بۆ موچەی مانگی 12 دەچنە بەغدا
باسک نێت
شاندی هەرێم هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە سەردانی بەغدا دەکەنەوە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ وەرگرتنی پارە بۆ مووچەی مانگی ۱۲ کۆدەبنەوە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی رەزامەندی نەداوە شاندەکە ببینێت.
بەپێی زانیاریەکانیش، جاری ڕابردووش تەیف سامی ئامادەنەبووە شاندەکە ببینێت.
هاوکات حکومەتی عێراق دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە ساڵی ڕابردوو تەنها چوار مانگ بەشێکی داهاتی ناوخۆیی ناردووە بۆ بەغدا، داوای کردووە لە پارەی داهاتی ناوخۆی پێویستی مووچەی ساڵی ڕابردوو پڕ بکەنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە