بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیكوردستان

دیداری ڕابەری گشتی لەگەڵ لیژنەی باڵای ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی بزووتنەوەی

باسک نێت – سلێمانی

ئەمڕۆ شەمە بەرواری ٢٣/١٢/٢٠٢٣ لیژنەی باڵای ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرپەرشتی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە پاش ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە دێت لەگەڵ سەرجەم مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەنجامدراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی سەرجەم ڕێنمایی و ڕاسپاردەکان کران.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری کۆبونەوەکەی کرد و وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەی بەڵا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لیژنەکە هەوڵی دووبارە ڕێکخستنەوەی تەواوی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی بزووتنەوە دەدات و دوای نزیکەش شەش کاتژمێر لە گفتوگۆ لەوبارەوە بڕیاری پێویست لەبارەی بابەتەکە درا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close