كوردستانهەواڵ

لە بەغدادەوە زانیاری نوێ لەسەر مووچەی مانگی 8 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان‌

لە بەغدادەوە زانیاری نوێ لەسەر مووچەی مانگی 8 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان‌

باسک نێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بەغدا ڕای گەیاند کە وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی کۆتایی پێ هاتووە.

​بەپێی وتەی سەرچاوەکە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕاپۆرتی کۆتایی دارایی ئامادە بکرێت، بەو مەبەستەی تا کۆتایی هەفتە سەرجەم ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو ببن.

​هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە دوای تەواوبوونی ئەم ڕێکارانە، لە ڕووی تەکنیکی و کارگێڕییەوە پرۆسەکە کۆتایی دێت و تەنیا پرسی تەمیویلکردنی مووچەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەمێنێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close