د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگه‌یاند “ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسراوی بۆ کردووین بۆ ناوی سێ یەکەمەکان، ئێمە زانیارییەکان نوێ دەکەینەوە و دواتر هەمووی دەنێردرێتە بەغدا.
باسک نێت
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داوای كردووه به‌یانی یه‌كشه‌ممه، به‌شی تۆماری هه‌موو زانكۆكان لە دیوانی وەزارەت ئامادەبن بۆ کۆبوونەوە.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راشیگه‌یاندووه، ده‌مانه‌وێت حكومه‌تی به‌غدا ئاگاداربكه‌ین تاوەکو ئەمڕۆ بە هۆکاری جیا نه‌مانتوانیوه سێ یەکەمەکان دابمەزرێنن و دەشیانەوێت بزانن تێچووی دامەزراندنەکە چەندە، ئه‌گه‌ر رەزامەندیی دامەزراندنی یەکەمەکان بدرێت، به‌شێوه‌ی هەمیشەیی داده‌مه‌زرێندرێن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە