كوردستانهەواڵ

زانیاری نوێ لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.

باسک نێت

کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ” لە هەفتەی داهاتوودا سەرجەم پەروەردەکان شایستە داراییەکانی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکەن”.

باسی لەوەشکردووە، “لە کۆتا دانیشتنمان لە 3ی تەموزی 2024 وەکو دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دکتۆر ئالان، وەزیری پەروەردەی هەرێم بەڵێنمان وەرگرت کە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵێک بدات بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست پێش کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن”.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو:”حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی بەڵێنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ دابینکردنی شایستەی پێویست بۆ گرێبەستکردنی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان، هەروەها نووسراو کراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی کەیسی مامۆستایانی وانەبێژ بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

ئاماژەی بەوەشکرد: “لە کۆتا دانیشتنمان لە 3ی تەموزی 2024 وەکو دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دکتۆر ئالان، وەزیری پەروەردەی هەرێم بەڵێنمان وەرگرت کە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵێک بدات بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست پێش کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن”.

دەشڵێت: “حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی بەڵێنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ دابینکردنی شایستەی پێویست بۆ گرێبەستکردنی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان، هەروەها نووسراو کراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی کەیسی مامۆستایانی وانەبێژ بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close