كوردستانهەواڵ

هەڵبژاردنی ئەزموونیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

خالید عەباس، بەرپرسی لقى دهۆکى كۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق:باسک نێت

هەموو ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كراوە، هەموو كەلوپەل و پێداویستییەكانی وێستگەكانی هەڵبژاردن بۆ ئۆفیسی پارێزگاكان نێردراون و ئەم هەفتەیە نموونەیەكی ئامێری هەڵبژاردنەكە دەگاتە دەستمان.

هەفتەی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەزموونی لە وێستگەیەكی دەنگدان ئەنجام دەدرێت، ئەمەش وەك تاقیكردنەوەیەكە بۆ ئەوەی لە كەموكوڕییەكانی پرۆسەكە دڵنیا ببینەوە.

هەفتەی داهاتوو تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و كاندیدەكان دەكرێت و پاشان كۆمسیۆن دەست بە چاپكردنی لیست و كاغەزی دەنگدان دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close