
عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێران، بۆ خالید بن سەلمان وەزیری بەرگریی سعودییە:
باسک نێت
پەیوەندی نێوان ئێران و سعودییە بۆ هەردوو وڵات زۆر بەسودە و دەکرێت ئەم دوو دەوڵەتە ببنە تەواوکەری یەکتر .
دوژمنان دژی فروانکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و سعودییەن، دەبێت زاڵبین بەسەر ئەم پاڵنەرە دوژمنکارییەدا و ئێمەش ئامادەین بۆ ئەوە .
ئامادەین لەو بوارانەی ئێران تیایدا گەشەیکردووە، هاوکاریی سعودییە بکەین .
لەبری پشتبەستن بە بێگانە، واباشترە کە وڵاتانی ناوچەکە هەماهەنگیی هاوکاریی یەکتربکەن .
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە