
ئەمریکا یارمەتی دەوڵەتانی کەنداو دەدات بۆ گواستنەوەی بڕێکی زۆر نەوت بۆ دەرەوەی ناوچەکە و داخستنی هورموز لە بەرژەوەندی تاران نیە
باسک نێت
رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە راپۆرتێكدا دەڵێت، لە شەڕی گەمارۆکاندا چیتر کات لە بەرژەوەندی ئێران نییە، ئەمریکا یارمەتی دەوڵەتانی کەنداو دەدات بۆ گواستنەوەی بڕێکی زۆر نەوت بۆ دەرەوەی ناوچەکە لە هەمان کاتدا ئاستەنگ بۆ ناردنی نەوتی تاران دروست دەکات.
رۆژنامەكە باس لەوە دەكات، ئابڵوقەی گەرووی هورمز بەسەر ئێراندا شكاوەتەوەو ئەنجامی پێچەوانەی هەبووە، بەوپێیەی گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردووەوە ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران کردووە.
ئاماژە بەوەشدەكات، ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران درێژەی كێشاوەو دیارە ئاخۆ بۆ چەند مانگێگی تر بەردەوام دەبێت یان نا، داخستنی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، ترەمپی ناچار نەکرد ملكەچی مەرجەكانی تاران بێت، لەكاتێكدا سەرکردەکانی ئێران پێشبینی دەکەن نزیکەی پێنج مانگ خۆیان رابگرن.
رۆژنامە ئەمریكییەكە دەشڵێت، بەهۆی ونبوونی رابەری باڵا، دەسەڵاتی راستەقینە لە ئێران لە دەستی سوپای پاسداراندایەو سەرکردەکانی بەرەو دروستکردنی کۆمەڵگایەکی سەربازیترو ئاڕاستەكراو بۆ جەنگ هەنگاو دەنێن، سەرەڕای ئابوری ئێران تادێت لاوازتر دەبێت، بەڵام سەرکردەکانی توانای سەرکوتكاری خۆیان پاراستووەو کاریگەریی سەختیی ئابوری خەڵکیان لەسەر نابێت.



