جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ماوەی هەفتەیەکە ئاگرەکەی ئەمریکا بەردەوامە و تەشەنەی سەندووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن

چەند رۆژێكە ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس بەردەوامە و پزیشکی دادی شارەکەش دەڵێت، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەوە گەیشتووەتە 16 کەس.

باسک نێت

بەپێی نوێترین ئامارەکانی پزیشکی دادی لۆس ئەنجیلۆس ئاشکرایکردووە، تاوەکو ئێستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 10 هەزار باڵەخانەش سووتاون و فەرمان بە 150 هەزار کەس کراوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

لەمبارەیەوە پزیشکی دادی لۆس ئەنجیلۆس وردەکاریی ناسنامەی قوربانییەکانی نەخستووەتەڕوو بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە، تەرمی پێنج لە قوربانییەکان لە ناوچەی پالیسادێس دۆزراونەتەوە و تەرمی 11 کەسی دیکەیان لە ناوچەی ئیتۆن دۆزیوەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە حەوتی ئەم مانگەوە ئاگر لە پێنج ناوچەی لۆس ئەنجیلۆس کەوتووەتەوە و پێنج رۆژە تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ئاسمان و زەمینەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن، بەڵام ئاگرەکە تادێت زیاتر تەشەنە دەسێنێت و تاوەکو ئێستا 150 کیلۆمەتر چوارگۆشە سووتاوە و زیانە ئابوورییەکانی ئاگرەکەش 150 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە جگە لەوەی زیاتر لە 12 هەزار باڵەخانە سووتاون و 15 هەزار هێکتار زەوی لەناوچوون، فەرمان بە 150 هەزار کەسیش کراوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

هاوكات ئاگرەکە بە “سانتا ئانا” ناسراوە، ساڵانە لە وەرزەکانی پایز و زستان لە کالیفۆرنیا روودەدات، بەڵام ماوەی هەفتەیەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تەشەنەی سەندووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close