
بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت نوێترین نرخەکانی بڵاوکردەوە، کە تیایدا نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە و بەرزترین ئاستییان لە چەند مانگی رابردوودا تۆمارکرد.
بەپێی دواین زانیارییەکانی بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمڕۆش زیاتر بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 79 دۆلار و 76 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، کە دەکاتە نرخی بە 76 دۆلار و 57 سەنت بۆ یەک بەرمیل.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە