
باسک نێت
♦️جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند
♦️ پێویستە نرخی دۆلار دابەزینی زیاتر لەبەرامبەر دیناری عێراقیدا بەخۆوە ببینێت، بەتایبەتیش دوای دەستپێکردنەوەی خەرجکردنی بودجە بە شێوەیەکی فراوانتر.
♦️لەو بڕوایەشدابوو، جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ مامەڵەکردن بە دۆلار، کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێوە بکەوێتەکار، ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەهای دینار.
♦️جەمال کۆچەر ڕوونیشیکردەوە، نرخی ئێستای دۆلار لە بازاڕەکاندا ڕاستەقینە نییە، چونکە پێویستیی بازاڕ نرخ دیاری دەکات، بەڵام لەبەرئەوەی تا ئێستا بە هۆی بەقاچاخبردن و هەندێك هۆکاری دیکەوە ئاستی ڕاستەقینەی پێویستیی بازاڕ بۆ دۆلار نەزانراوە، نرخەکەشی لە بازاڕدا هەڵبەز و دابەز دەکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە