وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له بانگه‌وازێكی به په‌له داوا له‌و هاووڵاتیانه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو، به شێوه‌یه‌كی قاچاغ له ئێرانه‌وه به‌بێ پشكنین و كه‌ره‌نتین گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان، بەزووترین کات دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکی بکەن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواش له هاووڵاتیان ده‌كات، کەوا نزیک نەبنەوە لەم بەڕێزانە لەپێناو تەندروستی خۆیان و خانەوادەیان و پەیوەندی بە تیمەکانی تەندروستی بکەن لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.
شه‌وی رابردوو لیستێكی ناوی ئه‌و كه‌سانه بڵاوكرایه‌وه، كه به‌بێ پشكنینی تیمی پزیشكی، له خاڵی سنووری مونزریه‌وه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
“بانگەوازێکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان…
دوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی کەڕەنتین بکرێن و جیابکرێنەوە وەیان بە قاچاغ و دوور لە تیمەکانی پزیشکی ئێستا لە هەرێمی کوردستانن یان هەر گەشتیارێکی تر کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو گەڕاونەتەوە جێگای مەترسین، ئاگاداریان دەکەینەوە کەوا بەزووترین کات دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکی بکەن، داواش لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کەوا نزیک نەبنەوە لەم بەڕێزانە لەپێناو تەندروستی خۆتان و خانەوادەتان و پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندروستی لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان”