تەندروستیجیهانهەواڵ

ئوستراڵیا یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند

35 كەسی دیكە لە چین بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و 573 كەسی دیكەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون. ئوستراڵیاش یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین بڵاوی كردووەتەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 35 كەسی دیكە بە كۆرۆنا مردون و بەمەش ژمارەی مردوان بۆ دوو ھەزار و 870 كەس بەرزبووەوە، ھەروەھا 573 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، و ژمارەی ئەو كەسانەی لە چین گیرۆدەی ڤایرۆسەكەن، بۆ 79 ھەزار و 968 كەس بەرزبووەوە.

لەلایەكی دیكەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی كۆرۆنا لە ئوستراڵیا تۆماركرا كە پیاوێكی تەمەن 78 ساڵان بوو، كە یەكێك بوو لەو كەسانەی لەگەڵ 150 ھاووڵاتی دیكەی ئوستراڵی لەنێو كەشتی گەشتیاری دایمۆند برنسیسی ژاپۆنیدا بوو.

ھەروەھا دەسەڵاتدارانی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمەریكا ئاشكرایان كرد، چوار حاڵەتی دیكەی كۆرۆنا لەو ویلایەتە تۆماركراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close