عێراقهەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ لە بەغدا دژی كابینەكەی عەللاوی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجامبدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ لە بەغدا دژی كابینەكەی عەللاوی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجامبدرێت.

دژی متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا ئەنجامبدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەزاران کەس لە چەند پارێزگایەکی دیکەی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە روویان لە بەغدا کردووە.

خۆپیشاندەران بە نیازن بەرامبەر ناوچەی سەوز خۆپیشاندان بکەن، کە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و دامودەزگاکانی دیکەی حکومی و باڵیۆزخانە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی لێیە.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ بە كابینەكەی عەللاوی بدات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close