لە ڕۆژی 16 تا 19ی ئەم مانگە ماڵەكانتان چۆڵ مەكەن
باسک نێت
وەزارەتی پلاندانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە لە رۆژانی 16 تا 19ی ئەم مانگە پێویستە یەكێك لە ئەندامانیان لە ماڵەوە بن و نابێت ماڵەكان بە چۆڵی بەجێبهێڵن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پلاندان، لە ڕۆژانی 16 تا 19ی ئەم مانگە كارمەندانی سەرژمێری سەردانی ماڵەكان دەكەن بۆ تۆماركردن و ڕێكخستنی فۆرمی خێزان كە خۆی لەدوو لاپەڕە دەبینێتەوە، پێویستە لەو ڕۆژانەدا خێزانەكان لایەنی كەم كەسێكیان لە ماڵ بێت بۆ ئەوەی زانیاری و بەڵگەنامەی خێزانی بدات بە تیمی سەرژمێری.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بەڵگانەی پێویستە هەبن، كارتی نیشتمانی ـ نفوس ـ جنسیە و پاسپۆرت، وەزارەتەكە ئەوەی وەك زانیاری بۆ سەرژژمێری گشتیی عێراق بڵاو كردووەتەوە كە بڕیارە لە 20 و 21ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.
بڕیاریشە هەر لە 20 و 21 ی ئەم مانگە بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەندرێت و هاوكات دەوامی داموودەزگاكانیش ڕابگیرێت و بكرێتە پشووی فەرمی.