باسک نێت
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، گوژمەی نۆیەمی هاوکارییە مرۆییەکان ڕەوانەی کەرتی غەززە دەکەن. دەشڵێت، هاوکارییەکان دەدرێتە مانگی سووری میسڕی و دواتر دەگەیەندرێتە غەززە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە چاودێریی وەزیری بەرگری، بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی لەجۆری C-130 بە 21 تۆن هاوکارییەوە بەرەو غەززە بەڕێکەوت.
وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە، فڕۆکەکە لە بنکەی ئاسمانیی شەهید محەمەد عەلاوە بەڕێکەوتووە و لە فڕۆکەخانەی عەریشی کۆماری میسڕ دەنیشێتەوە.
بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، هاوکارییەکان سەرەتا ڕادەستی مانگی سوری عێراقی دەکرێت و ئەویش دەیداتە مانگی سووری میسڕی و دواتر دەگەیەندرێتە غەززە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە