بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەندامێکی نووسینگەی رەوتی حیکمە شەش لایەنی سیاسی واژۆیان له‌سه‌ر هاوپەیمانی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق كردووه.
فادی شه‌مه‌ری ئه‌ندامی نووسینگه‌ی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایکرد، رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كراوه.
شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، پارتی، یه‌كێتی، هاوپه‌یمانی عه‌زم، سیاده و بابلیۆن واژووی كۆتاییان له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان له هاوپه‌یمانی “به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت” ئه‌نجامداوه.
دەشڵێت”بەو هیوایەین كاروباره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه بچن و كاندیدی سه‌رۆككۆمار دیاری بكرێت و په‌رله‌مان ده‌ست به كاروباره‌كانی بكاته‌وه”.
به‌ره‌ی توركمانی دژی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی “به‌ڕێوه‌بردنی دەوڵەت”ـە و بەشداریکردنی لەو هاوپەیمانێیەتییە رەتدەکەنەوە.
ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی رایگەیاند، به‌شداری له هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا ناكه‌ن و به‌شێك نابن له‌و خوانه سیاسییه‌دا.
ساڵحی، دەشڵێت: “ئێمە واژۆمان نەکردووە بۆ پەیوەستبوون بە هیچ هاوپەیمانێتییەکەوە تاوه‌كو بەرنامەکەی نەبینین، نابینە شایەتحاڵی درۆ بۆ پرسێک کە کاریگەری لەسەر مافەکانی پێکهاتەکەمان و داهاتووی هاوپەیمانێتییەکە هەبێت”.
وتیشی”پێمانوایه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نوێیه، ده‌یه‌وێت ده‌ست به دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مان بكرێته‌وه و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت و دواتریش سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێردرێت”.
پێشتر محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و بەرپرسی میحوەری باکووری رێکخراوی بەدر، لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24، رایگه‌یاندبوو، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هاوپەیمانییەکی نوێ بە ناوی بەڕێوەبردنی دەوڵەت (ادارة الدولة) بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بە بەشداریی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەر دوو هێزە کوردییەکە (پارتی و یەکێتی) و هاوپەیمانی سیادە رادەگەیەندرێت.
بەیاتی دووپاتیشی کردەوە، واژۆی 183 پەرلەمانتار بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان کۆکراوەتەوە.