ئابووریجیهانهەواڵ

مەترسییەکانی سەر کەرتی نەوت ئاشکرا کران


بەکاریگەری بەرزبوونەوەی پێنوێنی دۆلار و مەترسییەکان لە داکەوتنی ئابووری جیهان، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی یەکەم رۆژی هەفتەیدا دابەزی.

شارەزایانی ئابووری و وەبەرهێنەران ترسیان هەیە بەرزکردنەوەی نرخی سوو داکەوتنی ئابووری بەدوای خۆیدا بهێنێت و خواست بۆ سووتەمەنی کەمبکاتەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 0.79 بۆ 85.47 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساس بە رێژەی سەدا 0.69 بۆ 78.20 دۆلار لە گرێبەستەکانی داهاتوویان دابەزین.

شارەزایان پێیان وایە، نرخی نەوت کەمێک بەرزدەبێتەوە، دوای ئەوەی رووسیا رایگەیاند هێزەکانی لە جەنگی ئۆکرانیا زیاددەکات و بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە سزاکانی ئەوروپا بۆ سەر کەرتی نەوتی رووسیا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوکات تیمیبەر سیلڤا وەزیری نەوتی نێجیریا ئاشکرای کردبوو، رێکخراوێ ئۆپێک خوێندنەوە بۆ دابەزینی ئەم دواییەی نرخی نەوت دەکات و پێشبینی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنان دابەزێنن، چونکە داکەوتنی نرخی نەوت زیان بە بودجەی هەندێک لە ئەندامانی دەگەیەنێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close