جیهانعێراقهەواڵ

هۆشدارییەک لە وەزیری بەرگریی ئەمریکاوە بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق

بە فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و لە تۆڵەی هێرشی سەر بنکەکەیان لە عەین ئەسەد، هێزەکانی ئەمریکا سێ بنکەیان بۆردوومان کرد کە دەڵێن لەلایەن گرووپی کەتایب حیزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی سەر بە ئێرانەوە بەکار دەهێندران.

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا – پێنتاگۆن لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هێرشانە وەڵامێکی راستەوخۆن بۆ زنجیرەیەک هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا لەلایەن ئەو هێزانەوە کە ئێران سپۆنسەریان دەکات.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەوەشی وتووە کە خۆی و سەرۆکی ئەمریکاش دوودڵ نابن لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی هێزەکانیان و بەرژەوەندییەکانیان. هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەدوای ئەوەوە نین گرژییەکان لە ناوچەکە زیاد بکەن.

بەپێی راگەیێندراوی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بێت، ئەو سێ بنکەیەی کراونەتە ئامانج شوێنی راهێنانکردن لەسەر هاویشنی مووشەک و درۆن و کۆگە بوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close