جیهانهەواڵ

تەواوی ڕوداوەکانی شەوی ڕابردوو چی بوون ؟

تەواوی ڕوداوەکانی شەوی ڕابردوو چی بوون ؟

باسک نێت

لەسەرەتای شەودا یەک دوو هێرشیان کردە سەر یەکتر، بەڵام بەراورد بە شەوەکانى تر هیرشەکان کەمتر بوون، بەڵام هەڕەشەکان زیاتر بوون.

ئاسمانى هەرێم هەر گەرمە گرمی بوو، دەنگەکان بەرز بوون و هاوڵاتییان بە تەواوەتى هەستیان پێدەکرد، لە ناوچەیەکی کوردستانیش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتە خوارەوە، بەڵام ئەمەیان دوای نانی ئێوارە بوو.

ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئەنجامدا بۆ سەر تاران و ئەسفەهان و رەشت، ئێرانیش چەند مووشەکێکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردو یەکێکیان زەرەری زۆریدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران درەنگانێکی شەو لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو.

ئیسرائیل گەڕەکێکی تارانیکردە ئامانج و ئیسرائیل وتی کەسێکی گەورەمان لەو شوێنەدا کوشتووە.

ئەمڕۆ لە جنێفی سویسرا وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتێکی ئەوروپا کۆدەبێتەوە.

ڕووسیا هاتە سەر خەت و وتى ئەگەر ئەمریکا دەستوەردان لەشەڕەکە بکات و خامەنیی بکوژرێت کاردانەوەی توندمان دەبێت.

بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ قسەی جیاوازیان کرد، بەڵام یەکێک لە قسەکان ئەوە بوو کە ترەمپ شەڕ ناوێت، بۆیە دوو هەفتە مۆڵەتی داوە بە ئێران.

هێزە ئەمنییەکانى ئێران رایانگەیاند، شەوی ڕابردوو گرووپێکی دیکەى سیخوری مۆسادییان لە شارێکی کوردستان و چەند شوێنێکی تاران دەستگیر کردوە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، بەپێی هەندێ زانیاری هەواڵگری ئێران هێشتا بڕیاری نەداوە بۆمبی ئەتۆم دروست بکات.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشێکی ئێران پێنج کەس برینداربوون، هاوکات وێستگەی شەمەندەفەری ناوچەکەش داخراوە و زیانی بەرکەوتووە.

سی ئێن ئێن: دوای هێرشەکەی ئەم بەیانیەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاگر لە نزیک ئۆفیسی مایکرۆسۆفت لە بیرشێبا کەوتەوە.

میدیاکانى تری ئەمریکا باسیان لەوە کرد، کوشتنى خامنەیی لە پلانی ئەمریکادا نییە، بەڵام مەحاڵیش نییە بیخاتە پلانەوە، دەشڵێن: ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر وێستگەی فۆڕدۆ یا خامەنەیی بکوژرێت ئەوا ئێران فریای دروستکردن بۆمبی ئەتۆمی دەکەوێت.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کرد: هەموو رۆژێک ئیسرائیل بڕی 200 ملیۆن دۆلار خەرج دەکات تەنیا بۆ خستنەخوارەوەی موشەکەکانی ئێران.

بەیانی ئەمڕۆش ئێران موشەکێکی ئاراستەی باشوری ئیسرائیل کرد و یەکێکیان لە ناوچەی بێرشێبا کەوتەخوارەوە.

ئاژانسی وزەی ئەتۆمیش دوای هەفتەیەک لە جەنگ هاتە دەنگ و وتی چاودێری دۆخەکەیان کردوە و لە هیچ یەکێک لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران تیشک دزەیان نەکردووە.

باسک نێت

راوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە لە تاران پلانێکی گەورەی ئیسرائیلیان دژی عێراقچی وەزیری دەرەوە پوچەڵکردووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close