
باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق:
ئەمڕۆ لە واشنتۆن گفتوگۆی ئەمنیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریكا دەستپێدەكات
” لەبارەی ئایندەی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی “
باسک نێت
ئەلینا رومانسكی, باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق, لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیویەتی: ئەمڕۆ لە واشنتۆنی پایتەخت گفتوگۆی ئەمنیی هاوبەش لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان دەستپێدەكات, تیایدا بەرپرسە ئەمنیەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و عێراق, ئایندەی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پتەوكردنی هاوكاری ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەكەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




