جیهانهەواڵ

74 کەس کوژراوە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ 171 کەس زیادی کردووە

باسک نێت

میدیای حوسییەکان بڵاویکردەوە: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر بەندەری نەوتی ڕاس عیسا لە پارێزگای حودەیدە بەرزبووەوە و 74 کەس کوژراوە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ 171 کەس زیادی کردووە.

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند کە بەندەری سەرەکی سووتەمەنی ڕاس عیسا لە یەمەنی وێران کردووە بۆ بڕینی سەرچاوە دارایی و لۆجستییەکانی حوسییەکان. ئەم بەندەرە یەکێک بوو لە ناوەندە سەرەکییەکانی هەناردەکردنی سووتەمەنی یەمەن و ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە دابینکردنی دارایی چالاکییەکانی حوسییەکان.

بەرپرسانی حوسییەکان ئەم کارەیان بە “تاوانی جەنگ” ناوبردووە و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیان داوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close