جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل و حەماس قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتییان واژۆ کرد

دۆناڵد ترەمپ:
ئیسرائیل و حەماس قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتییان واژۆ کرد

باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئیسرائیل و حەماس قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتییان واژۆ کردووە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تروس سۆشیال” ئاماژەی بەوەكردووە: زۆر شانازی دەکەم بە راگەیاندنی رازیبونی ئیسرائیل و حەماس هەردووکیان لەسەر قۆناغی یەکەمی پلانەكەمان بۆ ئاشتی.

وتوشیەتی: ئەمە بەو مانایەیە کە زۆر بە زوویی هەموو بارمتەکان ئازاد دەکرێن.
رونیشیکردەوە: ئیسرائیل هێزەکانی دەکشێنێتەوە بۆ ئەو هێڵەی رێککەوتنی لەسەر کراوە، وەک هەنگاوی یەکەم بەرەو ئاشتییەکی بەهێز و بەردەوام.

جەختیشی لەوەشکردەوە: بە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکرێت.

ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاندووە: ئەمە رۆژێکی گەورەیە بۆ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی، بۆ ئیسرائیل، بۆ هەموو وڵاتانی دراوسێ و بۆ ئەمەریکا، سوپاسی ناوبژیوانانی قەتەر و میسر و تورکیا دەکەین کە لەگەڵمان کاریان کردووە بۆ بەدیهێنانی ئەم رووداوە مێژوویی و بێ وێنەیە، هەموو پێزانینێک بۆ ئاشتیخوازان.

لای خۆیەوە، بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: گەیشتوونەتە رێکەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، کشانەوەی داگیرکاری، هاتنە ناوەوەی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی دیلەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close