
بەهۆی گەمارۆی تووندی ئیسرائیلی داگیركەر بۆ سەر كەرتی غەززە، ئەمڕۆ دەرگای نانەواخانەكان داخران، زەنگی مەترسییەكی گەورەی برسێتی لێدرا.
باسک نێت
نانەواخانەكانی كەرتی غەززە ماوەی نزیكەی مانگێك بوو سەرقاڵی دابەشكردنی نان بوون، بەڵام بەهۆی ئەو گەمارۆ تووندەی داگیركەری ئیسرائیلی و نەمانی ئارد، ناچاربوون دەرگای نانەواخانەكانیان دابخەن.
داخستنی نانەواخانەكان زەنگێكی مەترسیداری بڵاوبوونەوەی برسێتییە لە كەرتی غەززە، كە نزیكەی دوو ملیۆن هاوڵاتی تێدا زیندانی و برسی كراون.
گەمارۆی تووندی سەر كەرتی غەززەو ڕێگە نەدان بە چوونی هیچ شتێك بەبەرچاوی جیهان و جیهانی ئیسلامی لەلایەن ڕژێمی ئیسرایلی داگیركەر، مرۆڤایەتی و جیهانی ئیسلامی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.
ئەمەو ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی لە كەرتی غەززە پێداویستی بەسەر (23) نانەواخانە دابەش دەكات، بەڵام بەهۆی گەمارۆی تووندی ئیسرائیل ئەمبارەكانیان خاڵی بوونەو ناتوانن هیچی تر كار بكەن.
ئەمەو رۆژانە بۆ دروست كردنی نان و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیان، كەرتی غەززە پێویستی بە (450) تۆن ئارد هەیە، كە ئێستا هیچی نەماوە.




