
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 37 هەزار زیندانى بە یاسای لێبوردنى گشتى ئازاد دەکرێن.
باسک نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی تشرینی دووەمی 2025، نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، نزیکەی 37 هەزار و 253 زیندانى بە یاسای لێبوردنى گشتى کە هەموار کراوەتەوە، ئازاد دەکرێن، هەروەها کۆی سەرجەم ئەو کەسانەی کە سوودمەند دەبن لە یاساکە، ژمارەیان دەگاتە 150 هەزار کەسە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی کە گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی دەوڵەت، بریتییە لە 40 ملیار و 901 ملیۆن و 459 هەزار و 869 دینار.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی یاسای لێبووردنی گشتییەوە ئازاد کراون گەیشتووەتە 10 هەزار و 213 کەس، لە سەرەتای جێبەجێکردنی یاساکەوە تاوەکو یەکی ئەم مانگە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




