ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیعێراقكوردستانهەواڵ
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی پێشوازی لە ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ پێکهاتەکان و شاندی یاوەری کرد

ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ١٢/٤/٢٠٢٦ بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی پێشوازی لە ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ پێکهاتەکان و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبووونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەی بوون دۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبونەوەکەدا بەڕێز ڕابەری گشتی ڕایگەیاند دۆخی ناوچەکە هەستیارە و دەبێت هەمووان بە هەستیاری و حیکمەتەوە دۆخەکە تێپەڕێنین.
لای خۆشییەوە، بەڕێز ئایدن مەعروف ڕۆڵی بزووتنەوەی ئیسلامی بەرز نرخاند بەتایبەت لە پرسەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و کاریگەری لە هەرێمی کوردستانیش.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




