
عومەر چەلیک: “برایانی کوردمان لە عێراق و ئێران هەرگیز لەپاڵ زایۆنیزمدا نەبوون”
باسک نێت
جێگری سەرۆکی ئاکپارتی و گوتەبێژی حزبەکە عومەر چەلیک دژ بە گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو لەبارەی سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاردانەوەی نشان دا و گوتی: “هێرش بۆ سەر سەرکۆمارمان، شانازییە بۆ سەرکۆمارمان”.
عومەر چەلیک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی A Haber لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤەوە دوا.
لە وەڵامی ناتانیاهو و وەزیرانی ئیسرائیلی لەبارەی سەرکۆمار ئەردۆغان، عومەر چەلیک گوتی: “ئەم بۆچوونانە چەندین ڕەهەندی هەیە، یەکێکیان ئەوەیە کە ئەمڕۆ جیهان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە و لایەک یەکگرتوویی مرۆڤایەتی و لایەنەکانی دیکە کۆمەڵکوژی کە ئیسرائیل ڕێبەرایەتی دەکات. نتانیاهوش سەرۆکی ئەو تۆڕە تاوانکارییەکە و سەرۆکی یەکگرتوویی مرۆییش سەرکۆماری ئێمەیە. سەرکۆماری ئێمە ڕابەرێکە کە بە ئاشکرا دژ بە تۆڕە تاوانکارییە خەبات دەکات”.
“برایانی کوردمان لە عێراق و ئێران هەرگیز لەپاڵ زایۆنیزمدا نەبوون”
گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک هەروەها ڕایگەیاند، ناتانیاهو بە هێرشکردنە سەر سەرکۆمار ئەردۆغان لە هەوڵدایە دانوستانەکانی ئاشتی لە پاکستان تێک بدات.
چەلیک وێڕای ئاماژەدان بەوە کە ئیسرائیل لە پاڵ هێرشەکانیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیەویست کوردەکان بە تایبەت لە ئێران وەک داردەستی سیاسی بەکار بهێنێت و گوتی:
“جگە لە بۆچوونی یەک دوو ڕێکخراوی تیرۆریستی، برایانی کوردمان لە عێراق و ئێران بەوپەڕی هەستیارییەوە جووڵانەوە و بە هیچ شێوەیەک نەچوونە پاڵ زایۆنیزم. ئەوان نەچوونە ناو ئەو نەخشەڕێگە شەیتانییە کە دەیانگوت، ‘ئێمە بۆردومانی دەکەین و ئێوەش ڕاپەڕن’. ئەوان لە بەری ڕاستی مێژوودا وەستان و بۆچوونی ڕاست و گونجاویان دەربڕی. بۆیە ئەوان بەو زەینە ژەهراوییە کەڵک لەو وشانە وەردەگرن و بە مێشکە بچووکەکەیان ئەو گوتە قێزەونانە لەبارەی کۆمەڵکوژی برایانی کوردمان لە تورکیا بەکار دەهێنن”.
لە کۆتاییدا جێگری سەرۆکی ئاکپارتی و گوتەبێژی حزبەکە عومەر چەلیک ڕایگەیاند، بۆچوونەکانی ناتانیاهو داننانە بەوە کە قۆناغی “تورکیای بێ تیرور” و “ناوچەی بێ تیرۆر” دژ بە پلانی ئیسرائیلە لە ناوچەکەدا
باسک نێت



