باسک نێت
سوپای ئەمریكا, داوا لە حكومەتی عێراق دەكات رێوشوێن بگرێتەبەر, بۆ پاراستنی هێزەكانی وڵاتەكەی لەهەریەك لە عێراق و سوریا, ئەوەش دوای ئەو هێرشە شكستخواردوانەی, گروپە هاوپەیمانەكانی ئێران لەچەند رۆژی رابردوودا ئەنجامیاندا.
جەنەراڵ پاتریك رایدەر, وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا(پنتاگۆن) رایگەیاند: ئەو هێرشانە ئەندامانی هاوپەیمانان و عێراقییەكان روبەڕوی مەترسی دەكاتەوە, بۆیە داوا لە حكومەتی عێراق دەكەن هەموو هەنگاوێكی پێویست بگرێتەبەر, بۆ پاراستنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا دژی هێرشی ئەو گروپانە.
ئەگەر ئەو هێرشانە بەردەوامبن, دوو دڵ نابن لەبەرگریكردن لە هێزەكانیان, وەك ئەوەی لە رابردوودا ئەنجامیانداوە.
لەچەند رۆژی رابردوودا, گروپە چەكدارەكانی عێراق دوو هێرشیان كردە سەر هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریاو عێراق, ئەوەش بە سەرەتای دەستپێكردنەوەی هێرشی ئەو گروپانە دادەنرێت دژی هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی, لە كۆتایی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز- باسک نێت