عێراقكوردستانهەواڵ

نابێت جیاوازی موچە هەبێت لەنێوان هەرێم و بەغدا پێویستە هاوتا بکرێنەوە

باسک نێت

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند، حکومەتی عێراق سەبارەت بەموچەی هەرێم پێداگری دەکات لەبڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و جێبەجێکردنی. دەشڵێت، سەرۆک وەزیران دەیەوێت کێشەی مووچەی هەرێم بەیەکجاری چارەسەر ببێت.

فەرهاد عەلائەدین راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنی، ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆک وەزیران ویستی هەیە کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رەگەوە چارەسەر بکات.
باسی لەوەش کرد، حکومەتی عێراق دەیەوێت فەرمانبەرانی هەرێم هەژماری بانکیان لە بانکەکانی عێراقدا هەبێت و پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بێت و داهات رادەست بکات.

ئەوەشی خستە روو، نابێت جیاوازی موچە هەبێت لەنێوان هەرێم و بەغدا پێویستە هاوتا بکرێنەوە.

فەرهاد عەلائەدین راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی راشیگەیاند، عێراق لەئێستادا گرنگی دەدات بەنەهێشتنی بێکاری و هەژاری روبەروبونەوەی تیرۆر و گەشەپێدانی ئابوری و دەیەوێت بۆری نەوت لەرێگای وڵاتانی عەرەبیەوە دروست بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close