
کیانووش جەهانپوور گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ دوایین ئاماری تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەم وڵاته ئاشکراکرد.
کیانووش جەهانپوور رایگەیاند: له ماوەی شەو و رۆژی رابردوو، پشکنینی 1028 کەس بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچووه و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەته 21638 کەس.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران گوتی، هەر لەم ماوەیەدا، 129 کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوه گیانیان لەدەستداوه و ژمارەی قوربانیانیش گەیشته 1658 کەس.
جەهانپوور روونیشیکردەوه، له سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له ئێران تاکو ئێستا، 7913 کەسیش چاکبوونەتەوه و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە