نوسەران

لەیادی پڕ شکۆی ئيسراء والمعراج

لەیادی پڕ شکۆی ئيسراء والمعراج

نووسينى :هێدی هەولێری

شكۆى شەورەوى پەيامبەرە بۆ سەرووى هەوران

نائومێدى زەوى تەنى، دڵنەوايیە بۆ یادی شەوان

لەگەرمەى ئازارو بەڕوودادانى دەرگاى زەويي بوو

جبريل وەحى هێنا، بەئايەتى سبحان الذى اسرا بوو

كرانەوە دەرگاكانى ئاسمان هێندەى تريفەى پەڕوان

بەرزبۆوە بەڕۆح و جەستە فريشە بۆى هەستان

هەسته‌ بەنده‌ وا جبريل هات بەسەرپشتى بوراق

ئيدى با بفڕێ بە نەرمە شەپۆڵ لەزەوى بێ فيراق

وەك گەڕيدە بەهاتوچووني و هێمنايى بۆ ئاسمانەوە

ڕەسول كە جووە ميوانى خوا لەسەرووی هەورانەوە

تا ئەو تێپەڕى هەم نەبى و رەسول ڕووناكى و نوور

شكۆى شەوڕەوی شەو، پشكۆى سيماى بێسنوور

ئەو شەو دادي هێنایەوە جارێكىتر بۆ ڕووى زەوى

جياوازى نەما لەنێوان ڕەش و سپى و بەرزو نەوى

پڕ شکۆبێ یادی شەوانی پڕ هیممەت و هەستانەوە

کۆشکی زوڵم ڕووخا، هەموو بەسەر یەکدا توانەوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close