
سه‌در له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ زه‌یدی
سه‌روه‌ریی عێراق بپارێزه‌و دژ به گه‌نده‌ڵی بوه‌سته‌وه
باسک نێت
سه‌رباری ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی بایكۆت كردووه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی (ره‌وتی نیشتمانی شیعه) به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقه‌وه كرد‌و پیرۆزبایی لێ كرد.
له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌در داوای له زه‌یدی كردووه پارێزگاری له “سه‌روه‌ریی” عێراق بكات و دۆخی خزمهتگهزارییهكان باش بكات، هه‌روه‌ها داوای لێكردووه روبه‌ڕووی “گه‌نده‌ڵی” ببێته‌وه.
سه‌در له دواین هه‌ڵبژاردن كه به‌شداربوو (هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له 2021) به به‌ده‌ستهێنانی 73 كورسی بوو به براوه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێران كه‌وته ناكۆكی و رێگرییان لێ‌كرد كابینه‌ی حكومه‌ت دروستبكات، به‌وهۆیه‌وه به یه‌كجاری له په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی سیاسی كشایه‌وه.
به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، سه‌در داوای له زه‌یدی كرد ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه باڵی چه‌كدارییان هه‌یه له حكومه‌ت دوریان بخاته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مان داواكاری ئه‌مریكایه، كه داوا ده‌كات گروپه چه‌كداره‌كان به‌شدار نه‌بن له حكومه‌ت.
سه‌در هه‌روه‌ها داوای له عه‌لی زه‌یدی كردووه هه‌موو گروپه چه‌كداره‌كان بكات به سه‌ربازی رێوره‌سمه ئاینییه‌كان “جند الشعائر الدینیه” له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره، یاخود بیانكه به پێكهاته‌یه‌ك بۆ فریاگوزاری مرۆیی. ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ئه‌م كاره بكات، وه‌كو خۆی ده‌ڵێ سه‌در ئاماده‌یه پێكهاته‌ی لیوای (الیوم الموعود) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و (سه‌رایا سه‌لام) راده‌ستی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بكه‌م.




