ئابووریجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

48 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بۆ پشكی وەبەرهێنانی عێراق زیاد دەبێت

دوای زیادكردنە گەورەكەی بەرهەمهێنانی ئۆپێك؛ پشكی عێراق دەبێت بە چەند ؟

نەبیل مەرسومی- شارەزای ئابوری✍️باسک نێت

هاوپەیمانی ئۆپێك پلەس بڕیاریدا بە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بەبڕی 548 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە مانگی ئابدا.

ئەمە زیاترە لەو زیادکردنانەی کە لەماوەی سێ مانگی پێشوودا پەسەندی کردبوو، كە مانگانە 411 هەزار بەرمیل بوو، لەچوارچێوەی هەوڵەكانیدا بۆ وەرگرتنەوەی پشکی خۆی لە بازاڕ، کە لە ماوەی كەمكردنەوەی نەوتدا لە بەرژەوەندی ركابەرەكانی لەدەستیدابوو.

ئەم هەنگاوە لە ساتێكی هەستیاردایە، كە دەتوانێت پاڵ بە نرخی نەوتەوە بنێت بەرەو دابەزینێكی گەورە، چونكە گەشەی خواستی جیهانی هێشتا ناسەقامگیرەو كاریگەرە بە لاوازی چالاكی پیشەسازیی لە چین و بەردەوامی نادڵنیایی بازرگانیی. لە هەمان كاتدا، بەرهەمهێنان لە دەرەوەی “ئۆپێك+” بەشێوەیەكی بەردەوام، بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەرازیل و گويانا زیاد دەكات، ئەمەش وادەكات سەخت بێت بازار بتوانێت ئەو بڕە زیادەیە ئۆپێك پڵەس لەخۆبگرێت بەبێ دەركەوتنی زیادەی بەرهەم.

لەسەر بنەمای ئەم بڕیارە 48 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ پشكی وەبەرهێنانی عێراق زیاد دەبێت؛ كە لە بڕی 4.122 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی مانگی تەموزەوە بۆ 4.171 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی مانگی ئاب بەرزدەبێتەوە. لەكاتێكدا پشكی سعودیە بەرزبووەتەوە بۆ 9.756 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close