عێراقكەش و هەواكوردستان

باران بارین دەست پێدەکات

شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشوهەوا رایگەیاندووە، ماوەیەکە شەپۆلێكی وشک و گەرم لەسەر ناوچەکانمان باڵادەستە و ئەوەش بۆ ئەمکاتەی ساڵ شتێکی نائاساییەوە بەشێوازی بەرچاو پلەکانی گەرمای بەرز کردووەتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما زیاتریش بەرزدەبێتەوە ئەوەش نائاساییه بۆ ئەمکاتەی ساڵ و نیشانەی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارینە، باسی لەوەشکردووە، کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی زۆر باشی باران و هەورە بروسکە و تەرزه بەشێوەی گشتگیر ڕوو دەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێم و گەرمیان پێشبینی لافاوی زۆری لێدەکرێت و کە ئەوەش دەگمەن دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 50 ساڵی رابردوو بارانی بەوجۆرە لەو کاتەی ساڵدا بوونی نەبووبێت و لەسەر تاسەری وڵات پلەکانی گەرما دێتەوە خوار نۆڕماڵ و لەبەشێک ناوچە پێویستی بەگەرمکەرەوە دەبێتەوە و بەگشتی مانگی داهاتوو کەش فێنک دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close