
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسان، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و وەزیرى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستان راپۆرتێک لەبارەى خەرجى و داهاتەکان و داهاتە نەوتى و نانەوتییەکان پێشکشەدەکات کە حکومەتى فیدڕاڵ داوایدەکات.
بەگوێرەى زانیاریەکان: لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، وەزیرى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان راپۆرتیک لەبارەى دوایین گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغداد و مووچەى فەرمانبەران و خەرجى و داهاتەکان پێشکەشدەکات لەگەڵ داواکارییەکانى بەغداد بۆ رادەستکردنى داهاتە نەوتى و نانەوتییەکان.
هەر بەگوێرەى ئەو زانیارییانە، باس لە پرۆژەى هەژمارى من دەکرێت بۆ بەبانکیکردنى مووچەى مووچەخۆران و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆى پرسە داراییەکان، ئەنجوومەنى وەزیران بڕیار دەدات شاندێک بنێرێتە بەغداد.
، وەزارەتى دارایی حکومەتی ناوەند رەزامەندە زانیارییەکانى مووچەخۆران لە بانکە حکومییە عێراقییەکان تۆمار بکرێن و لە بانکەکانى هەرێمى کوردستانەوە مووچەى مووچەخۆران دابەشبکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتى هەرێمی کوردستان وەڵامى نەداوەتەوە.