كوردستانهەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمپینی “بەیەکەوە بەهێزترین” رادەگەیەنێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی کۆکردنەوەی بەخشین و هاوکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید- 19) لە هەرێمی کوردستان، کەمپینی “بەیەکەوە بەهێزترین” رادەگەیەنێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە، پێشوازی و دەستخۆشی لە هاتنە پێشەوەی خەڵکی بە هەڵوێست و جوامێر دەکەین، لە هاوکاریکردنی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەش داوە، هاووڵاتیان دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانیان لە رێگای ئەم ژمارە بانکییانە پێشکەش بە کەمپینەکە بکەن:

بانکی منارەی حکومی، بە ژمارەی حیسابی: 493

بانکی ئەهلی ئارتی RT، بە ژمارە حیسابی: 47186

هەروەها بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانە بکەن:

07705590001

07501571911

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close