بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكاروانی شەهیدانكوردستان

بزووتنەوە و شكۆ

هەموو ساڵێك لەم رۆژ و وەرزەدا، بزووتنەوەی ئیسلامیی یادی شەهیدەكانی دەكاتەوە، ئەو شەهیدە دەستبەدەستنوێژ و قارەمانانەی لە هیچ بەربەستێك سڵیان نەدەكردەوە و تەنیا ئامانجیان بەرنامەكەی پەروەردگار و پاراستنی شكۆی ئەم بزوتنەوە ئیسلامییە ڕەسەنە بوو.

هاوكات پاراستنی خاك و خەڵك و ئەم هەرێمەش بەشێكی گرنگ بوو لە ئامانجەكانی ئەو شەهیدانەی بزوتنەوە كە هیچ هێزیك ناتوانێت نكۆڵی لێ بكات، نموونەی زیندووش شەهیدانی پێش ڕاپەڕین و شەری كۆتایی رژێمی بەعس و ئەو گیانفیدایانەن كە عەمودەكانی هەولێر و ئەمنەكانی ئەبوغرێب و سلێمانی و شەقام و حامییەكان شاهێدن، سەرباری تێكۆشەرە فەرماندەكانی كە لە پرۆسەی ڕزگاریی شاری كەركوكی كوردان پلەی بەرزی شەهادەتیان. بەدەستهێنا.

جا ئەم خوێنە ئاوێنەی بەخشینی شكۆیە بە حیزبی دایك و تۆماركردنێكی مێژووییە بۆ بزووتنەوەی ئیسلامیی و بزووتنەوەكان و تا كورد و بزووتنەوەیەك مابن ئەم شكۆیەش دەدرەوشێتەوە.

یادی ڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوە بەرز و كاروانەكەی هەر ئاوەدان بێت.
من قوربانی ڕێبازەكەتان
سەركەوتن بۆ ێیسلام و بزووتنەوە

ئاری عەبدولەتیف
٢٠٢٣/١٢/٢١

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close