عێراقكوردستانهەواڵ

وه‌زیری كشتوكاڵ: لەمەودوا پارەی هەرێم بۆ کڕینی گوڵ ناچێتەدەرەوە

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “له‌دوای سه‌ری ساڵه‌وه‌ یه‌كه‌م قۆناغی گوڵی به‌رهه‌مهێنراو له‌ هه‌رێمی كوردستان دەخرێتە بازاڕه‌كانه‌وه‌”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “چیدیکە پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كڕینی گوڵ ناچێتە ده‌ره‌وه‌ و له‌ناوخۆ بایەخی زۆر به‌م پڕۆژانه‌ ده‌درێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باخداری هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو زیاتر لە 55 ملیۆن و 400 هەزار نەمام، دار و گوڵی سرووشتی لە توركیا، ئێران، هۆڵەندا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، كینیا و چەند وڵاتێكی دیكە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close