عێراقكوردستانهەواڵ

 نزیکەی هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دەرەوە گەڕێندرانەوە

نزیکەی هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دەرەوە گەڕێندرانەوە

باسک نێت

سروە ڕەسوڵ، بەڕێوبەری گشتیی ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم،

بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە هەزار هاووڵاتی کورد لە وڵاتانی جۆرجیا، لوبنان، میسر، دوبەی، ئەورووپا، گەڕێندراونەتەوە هەرێمی کوردستان.

 ڤیزامان بۆ 400 هاووڵاتی کورد کە بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان، گیرییان خواردبوو وەرگرتووە، تاکوو لە تورکیاوە بگەڕێنەوە کوردستان.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی هەموو ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانەوە لە وڵاتان گیریان خواردووە و ڕێژەیان سەدا 10ـیە،و سەدا 90ـی ئەو هاووڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات بوون، گەڕێنراونەتەوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close