كوردستانهەواڵ

تا ئەمکاتە هاوڵاتییان دەتوانن سودمەندبن لە داشکاندنی قەرزی ئاو

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی کاربەڕێکەر ڕایگەیاند، داشکاندن لە قەرزی هاوبەشانی ئاو تاوەکو مانگی ئازار بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “لە ساڵی رابردوودا، لە بەرژەوەندی گشتی و بە رەچاوکردنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان، لەسەر داوای وەزارەتەکەمان بڕیاردرا بە لێخۆشبوون و داشکاندنی %15 بۆ دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بڕیارەکە تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ بوو و هێشتا کاری پێدەکرێت، بۆیە لە ئێستاوە تاوەکو رێکەوتی 10ی ئازار هاوبەشانی ئاو دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو بکەن و مامەڵەی سوودمەندبوون پێشکەشبکەن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close