عێراقكوردستان

هەرێم: زیاتر لە 100 کەس لە ئاودا خنکاون

ئەم ساڵ زیاتر لە 100 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان 31 کەس خنکاون.

باسک نێت

کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەمیدیاکانی راگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاماریان یەک نەخستووە، بەڵام بەگشتی ئەم ساڵ زیاتر لە 100 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خناون”.

میراودەلی وتیشی، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر کە قەزاکانی کۆیە و شەقڵاوەی لەسەرە، 31 کەس لە ئاودا خنکاون.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو خنکاواندا ژن، منداڵ، گەنج و پیر هەن و تێشیاندایە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close