
بانکی ناوەندیی عێراق: لە سبەینێوە مامەڵەکردنی دارایی لەناوخۆی وڵات بە دینار دەکرێت و بەکارهێنانی دراوی بیانی قەدەغەیە.
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دراو و توانا دارایی بانکەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دراوی بیانی بۆ کڕیارەکانیان، بانکی ناوەندیی عێراقی ئەو لایهنانهی دیاری کردووە بۆ وەرگرتنی حەواڵە دەرەکییەکانیان بە شێوەی کاش دەیانگرێتەوە بە دراوی دۆلاری ئەمریکی.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نێرده و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و رێکخراوەکان و سەرجەم دەزگا نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کاردەکەن، رێکخراوە مەدەنییە ناحکومییەکان کە لە سکرتاریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران تۆمارکراون، لە ئەگەری ئەوەی لایەنی بەخشەری بیانی مەرجی ئەوە دابنێت کە بڕە پارەی حهواڵهی بیانی هاتوو بە دراوی دۆلار لە ناوخۆی عێراقدا بدرێت، گرێبەستە حکومییەکان کە بە دۆلاری ئەمریکی کاری پێدەکرێت و گرێبەستە بەردەوامەکان بۆ یارمەتییەکان و قەرز و رێککەوتنە دەرەکییەکان، رێژهی 40%ی حەواڵەی هاتوو لە هەناردەکارانی عێراقیهکان لە ئەنجامی هەناردەکردنهکانیان بۆ دەرەوەی وڵات، بەکارهێنانی دراوی بیانی بۆیان رێگەپێدراوە.
وتیشی، بانکەکان رێگەیان پێدەدرێت ئەو بڕە پارەیەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە وەریانگرتووە بە شێوەی کاش بیگەیەننە کڕیارەکانیان، ئهو سەرچاوە داهاتهی که له بەردەستی بانکهکهیه و بەپێی رێککەوتنی نێوان بانک و کڕیار دهدرێت، بەڵام بانکەکان بۆیان نییە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پارەی کڕیاران کە لە دەرەوەی عێراقەوە بە دراوی دۆلاری ئەمریکی وەریدەگرن بیگۆڕنهوه به دراوی دینار جگە به رەزامەندی کڕیارنهبێت.