كوردستانهەواڵ

ئەنجومەنی وەزیران رێکخستنی خەرجییەکان و پرۆگرامی بایۆمەتری تاوتوێدەکات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و  “رێکخستنی خەرجییەکان، پرۆگرامی بایۆمەتری و ھاوبەشی کەرتی گشتیی و کەرتی تایبەت تەوەری سەرەکیی کۆبونەوەکە دەبن”.



بەگوێرەی راگەیەنراوێکی کۆبونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجام دەدات.


لە تەوەرێکی کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی رێکخستنەوەی خەرجییەکان و موچە بۆ مانگی داهاتوو لە بەر رۆشنایی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

هاوکات، گفتوگۆ دەکرێت دەربارەی پرۆگرامی بایۆمەتری و ھاوبەشی کەرتی گشتیی و کەرتی تایبەت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close