عێراقكوردستانهەواڵ

ئەگەر پارەى مووچە خۆرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغداد دەبێت مووچەکەشیان زیاد بکرێت

نەبیل مەرسومی، شارەزای ژمێریاری و دارایی ڕایگەیاند، لەگەڵ گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆسەر بەغدا، کێشەیەکی نوێ ڕوبەڕوی حکومەتی عێراق دەبێتەوە.

باسک نێت

وتیشی: کاتێک موچەی هەرێم دەچێتە سەر بەغدا، دەبێت ئەو بابەتە لە موچەی خانەنشینیش کاری پێبکرێت، بۆ نمونە لە هەرێمی کوردستان ئەگەر فەرمانبەرێك بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت، 900 هەزار دینار موچەی خانەنشینی وەردەگرێت، بەڵام لە بەغدا ملیۆنێك و 600 هەزار دینار موچەی خانەنشینیەکەیەتی”.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ماوەی شەش ساڵە لە هەرێمی کوردستان سەرموچە و پلە بەرزکردنەوە وەستاوە، کاتێک موچەی فەرمانبەران دەچێتە سەر بەغدا دەبێت ئەوانەش دەستپێبکاتەوە و هیچ جیاوازییەک لەنێوان فەرمانبەرانی هەرێم و بەغدا نەمێنێت.

ئەو شارەزایەی دارایی باسی لەوە کردوە، ئێستا کۆی موچەی مانگانەی هەرێمی کوردستان 950 ملیار دینارە، بە نیشتیمانیکردنی موچە و دابەشکردنی لەلایەن بەغداوە، دەبێتە یەك ترلیۆن و 250 ملیار دینار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close