كوردستانهەواڵ

چەند زانیاریەک لەسەر کامێراکانی نێوان چەمچەماڵ – تاسڵوجە

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی تشرینی دوەمی 2024ـەوە، كامێراكانی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستمی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت)ـی رێگای نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ دەكەونەكار و سەررپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکەن، بەپێی هاتوچۆی سلێمانی.

باسک نێت
لە تاسڵوجەوە تا بازگەی بانی مەقان، هەردوو ئاڕاستەی رێگاكە 28 كامێرای جێگیری تیادا دانراوە و خێراپی رێگەپێدراو بەپێی ناوچەكان دەگۆڕێت، لە هەندێك شوێن 60، یان 80 و بەرزترین ئاستی خێرایی دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

هاتوچۆ رونیكردۆتەوە ئەو بۆچوونە هەڵەیە كە دەڵێت؛ شۆفێر لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی تر و دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات، “(پۆینت تو پۆینت) ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات و سەرجەم کامێراکان بەستراونەتەوە بەیەکەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close