باسک نێت – کەرکوک
بە پێی زانیارییەکانی باسک نێت، کوردانی دانیشتووی گەرەکی عەرەفە لە کەرکوک خێمەی ناڕەزایەتیان هەڵدا و گردبوونەوە دژی بڕیاری دادگا کە لەلایەن کۆمپانیایی نەوتی باکوور بە نووسراو بۆ نزیکەی 40 ماڵی کورد لە گەرەکەکە ڕەوانەکراوە کە دەبێت ماڵەکانیان چۆڵبکەن
رادەستی کۆمپانیاکەی بکەنەوە بەوهۆیەشەوە کوردانی دانیشتووی گەرەکەکە دژی ئەو بڕیارە گردبوونەوە ، داوای چارەسەرکردنی کێشەکەیان دەکەن،
هاوکات بە پێی زانیارییەکان، لەئێستا فەرمانی حیجز و گرتن بۆ ئەو هاووڵاتییە کوردانە دەرکراوە بە تۆمەتباری هەڵاتوو لە یاسا لە قەڵەم دراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە