جیهانعێراقهەواڵ

تورکیا پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیریی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دووپات کردووەتەوە‌

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران ڕایدەگەیەنێت، کە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشتووە و تێیدا بانگهێشتی تورکیای کردووە.

​ئەمڕۆ شەممە، 2ـی 5ـی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە، کە ئەردۆغان بە بۆنەی ڕاسپاردنی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کردووە. لە میانی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا باسیان لە چۆنێتیی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کردووە.

​سەرۆک کۆماری تورکیا پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیریی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دووپات کردووەتەوە و بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی پێشکەشی عەلی زەیدی کردووە، بۆ ئەوەی لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی تورکیا بکات.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close