عێراقكوردستانهەواڵ

نێچیرڤان بارزانى: فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە دۆخێکى خراپدا دەژین

“هەرێم بەشێکە لەعێراق”
نێچیرڤان بارزانى: فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە دۆخێکى خراپدا دەژین
باسک نێت
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەهۆى نەبوونى موچە فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە دۆخێکى خراپدا دەژین.

نێچیرڤان بارزانى راشیگەیاند، دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکانى عێراق کار بکەن بۆ چارەسەرى ئەو دۆخەى بەسەر فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان هاتووە، چونکە هەرێمى کوردستانیش بەشێکە لە عێراق.

قسەکانى سەرۆکى هەرێم لەمیانى وتارێک بوو، کە لە مەراسیمى ساڵیادى کوژرانى محەمەد باقر حەکیم لە بەغداد پێشکەشى کردو هەر لەوتارەکەى داواى لە لایەنە عێراقییەکان کرد، پشتگیرى سەرۆک وەزیران بکەن، بۆ ئەوەى بەزوویی کێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم چارەسەر بکرێت.

نێچیرڤان بارزانى هەر لە وتارەکەى باسى هێرشە موشەکى و درۆنییەکانیش بۆ سەر هەرێم و نێردە دبلۆماسییەکانیش کردو رایگەیاند، ئەوە بووەتە هۆى دەرفەت بۆ زیادبوونى جموجوڵى گروپە چەکدارییەکان لەناوچە جیاوازەکانى عێراق.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close