كەش و هەواكوردستانهەواڵ

كه‌شناسی:كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە كات و شوێنی جیاجیا، لەكاتەكانی شەودا ئەگەری لێزمە باران و ھەورەتریشقە ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 18 و سلێمانی و دھۆك 17 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 23 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوردەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا ئەگەری لێزمە باران و ھەورەتریشقە ھەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close